كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئارشین كێوی چابه‌هار، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كرێكارانی شیركه‌تی ئارشین كێوی چابه‌هار ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. كرێكاران ڕایانگه‌یاند: شیركه‌تی ئارشین كێ‌و سه‌ر به ڕێكخراوی هه‌وافه‌زای سپای پاسدارانه و حه‌قده‌ستی كرێكارانی غه‌یره‌بوومی له كاتی خۆیدا په‌رداخت ئه‌كات، به‌ڵام حه‌قده‌ستی كرێكارانی بوومی به ئه‌نقه‌ست دوا ده‌خات.