ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له وێستگه‌كانی گازی (سی.ان،جی) ته‌ورێز دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مانگرتنی كرێكاران بووه‌ته هۆی داخرانی چه‌ندین وێستگه‌ی گازی (سی.ان.جی) و خه‌ڵك به‌دوای گاز دا سه‌رگه‌ردان بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه تا هه‌موو داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.