کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سه‌نعه‌تی چادۆرمه‌لووی یه‌زد

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ئاسنی بافق 1

كرێكارانی شاغڵ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سه‌نعه‌تی چادۆرمه‌لووی یه‌زد، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خێزانی كرێكارانیش په‌یوه‌ست به‌و كۆبوونه‌وه‌‌ بوون و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ستی دواخراو، زیادكردنی حه‌قده‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئازادی هاوكاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و چوار كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه‌ كه‌ ژماره‌یێك له‌ كرێكاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت كراون.