ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی كیمیا سه‌نعه‌تی مه‌بنای چابه‌هار، دژ به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارانی ئه‌و واحده ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان، تاكوو ئێستا نه‌ك ته‌ینا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌ڵكوو گوشارێكی زۆرتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم و حەراسه‌تی ئه‌و شیركه‌ته‌وه خراوه‌ته سه‌ریان. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان هیچ كات نابێته هۆی كووتایی هێنان به داخوازییه‌كانیان و تا كاتی وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، به‌رده‌وام ئه‌بن له مكانگرتن و كۆبوونه‌وه.
