ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری “ئاغاجاری و حه‌میدییه” له ئۆستانی خوزستان به شێوه‌ی جیاجیا و له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
كرێكارانی شاره‌داریی ئاغاجاری به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌ڵاوێژی ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها حه‌قده‌ستی دواخراوی چه‌ندین مانگیان له ساڵی ٩٧ بوون. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی حه‌میدییه، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له مه‌یدانی سه‌ره‌كی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری ئێستا و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ١٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواردی دابین كردنی بژێوی ژیانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.