کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریی پیرانشار

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریی پیرانشار3

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ کرێکارانی شارەداریی پیرانشار بەهۆی په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چوار مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان لەلایەن شارەداریی ئەو شارەوە، چوار ڕۆژە ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و مانیان گرتووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی له‌ ئێعتڕاز به‌ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌ داواکارییەکانیان، ماوەی چوار ڕۆژە کاروباری کۆکردنەوەی زبڵ و خاوێن كردنه‌وه‌ی ناو شاریان ڕاگرتووه‌ و لە بەرامبەریشدا خەڵکی پیرانشار بە نیشانەی ناڕه‌زایەتی دەربڕین، زبڵ و پاشماوەکانیان کە چەندین ڕۆژە لە لایەن شارەدارییەوە کۆ نەکراوەتەوە، لە بەردەم بینای شارەداریی هەڵڕژاندووە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شارەداریی پیرانشار هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ داواکاریی کارێکارانی مانگرتوو هەڵنەگرتووە و بۆ پاک و خاوێنیی نێو شار کرێکاری ڕۆژکاریان بە جێگای کرێکارانی مانگرتوو هێناوەتە سەر کار.