ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن.
ئه‌م كرێكارانه به خۆبواردن له كۆ كردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له ئاستی شار خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٨ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكاران ڕایانگه‌یاند سه‌ره‌ڕای بڕی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو نزیكه‌ی ١٨ مانگه حه‌قی ئیزافهكارییان وه‌ر نه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن تائێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی وه‌دیهاتنی مافی خۆیان كۆبوونه‌وه و مانیان گرتووه به‌ڵام هه‌موو جار به به‌ڵێنی شاره‌داره‌وه گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاره‌كانیان.