
كرێكارانی شاره‌داریی ناوچه‌كانی ٤ و ٥ و ٦ی ئه‌هواز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان بۆ ١٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام به خواستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و باشتر كردنی باروودۆخی كار و هێنانه‌خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كار، درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
كرێكارانی سێ ناوچه‌ی شاره‌داریی ئه‌هواز كه به نیشانه ناڕه‌زایه‌تی، له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان خۆده‌بوێرن، له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاند كه په‌یمانكار كرێكارانی نوێ داده‌مه‌زرێنێت و كاتێك له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیش به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه، به‌رپرسانی شاره‌داری له‌جیات وڵامدانه‌وه به خواستی كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه سه‌ره‌ڕای خواستی وره‌گرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان خوازیاری هێنانه خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كاری دیاری كراوی یاسای كار و دیاری كردنی كاتی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵهكانن.
