کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌فریقای باشوور

ئه‌فریقای باشوور

ئه‌فریقای باشوور

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌فریقای باشوور بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتیی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی ئه‌فریقای باشوور مانگرتنه‌كه‌یان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌. شایانی باسه‌، كرێكارانی ناڕازیی، كامیۆنه‌كانی هه‌ڵگری زبڵه‌كانیان ناچار كردووه‌ كه‌ زبڵه‌كان له‌ناو شار بڕێژن. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی شاره‌داریی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ بودجه‌ی پێویستیان بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانیان نییه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تاكاتێك كه‌ خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ست له‌ مانگرتن له‌ هه‌ڵناگرن.