ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاره‌داری یه‌زد له‌ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی شۆرای شار كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری یه‌زد به‌بێ هۆكار حه‌قده‌ست و مه‌زایای پێرسۆنێلی ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه‌م كردووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه كرێكارانی ناڕازی له ناوه‌ندی شۆرای شار كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شۆرا و شاره‌دار دانووستانیان كرد، به‌ڵام به‌رپرسانی شار ته‌نیا به‌ڵێنیان دا و به‌رپرسیاره‌تی كێشه‌كانیان له ئه‌ستۆ نه‌گرت و له كۆتاییشدا شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشت.