نزیك به ٣٠٠ كرێكاری شاغڵ له شاره‌وانی به‌نده‌ر ماهشه‌هر، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی شاره‌وانی به‌نده‌ر ماهشه‌هر سه‌ر به شیركه‌تی په‌یمانكاری وه‌حده‌ت سه‌نعه‌تی كاروونن و له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوووه دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵكشانی ٤٥٪ی حه‌قده‌ست، نه‌دانی ئیزافه‌كاری و مه‌زایا، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ته‌ئمیین ئیجتیماعی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له جیاتی په‌رداختی حه‌قده‌ستی ١٩ ملیۆن تمه‌نی مانگی خاكه‌لێوه، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ته‌نیا ١٣ ملیۆن تمه‌نیان به كرێكاران داوه.