سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه، هێنگام، فازی ٢ و ١٤ی پارسی جنووبی له گه‌نگان، دێهلۆڕان و كارخانه‌ی سووله‌سازی عه‌لی ئابادی كه‌توول و كامیۆندارانی ئیسفه‌هان په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون.
ئه‌و مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیانه پاش بانگهێشتی دوو ڕۆژی ڕابردووی كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت ڕوویداوه كه هۆشداریان دابووه ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر كوتایی به سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران نه‌هێنێت مانگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌ینن. شۆرای ڕێكخستنی ناڕزایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی خۆیدا داوای له كرێكارانی په‌یمانی، قه‌راردادی و ڕه‌سمی له ته‌واوی پڕۆژه‌كانی نه‌ت و گاز و پترۆشیمی، پاڵاوگه‌كان، سه‌كۆكانی حه‌فاری كردووه كه په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بن و ئێستا كه خه‌ڵكی ناڕازی ئێران له سه‌ر شه‌قامن و قوربانی ده‌ده‌ن به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌زگای سه‌ركوتی ڕژیم له‌كار بخه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی دووشه‌ممه كرێكارانی كارخانه‌ی سووله‌سازی عه‌لی ئابادی كه‌توول و كامیۆندارانی ئیسفه‌هانیش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوون.
