كرێكارانی پڕۆژه‌یی له شێركه‌تی پارسی جنووبی، پاڵاوگه‌كان و پترۆشیمیه‌كان، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركته به دواخستن و وه‌رنه‌گرتنی پاداش و بڕه پاره‌ی جه‌ژنانه‌ی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، مانگرتنیان ڕاگه‌یاندو خوازیاری جێبه‌جێ بوونی خواسته‌كانیان بوون.
به‌پێی بانگهێشت نامه‌ی بڵاوكراوه كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته، كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز به‌تایبه‌تی له عه‌سه‌لوویه و پترۆشیمیه‌كانی دیكه به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان، خوازیاری وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م مافه‌داراییه‌كانیان و پاداشت و بڕه پاره‌ی جه‌ژنانه‌ی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی بوون.