ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شه‌كانی قاڵبداری و فه‌نه‌رزه‌نی كوره‌خانه‌كانی سارووقامیشی بۆكان بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازیی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكاران له ئاست دۆخی خراپی بێهداشتی خانووه‌كانیان و نه‌بوونی ئیمكانات له شوێنی كار ناڕازین و داوای پێدانی حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه كرێكارانی چه‌ندین كارگه له كوره‌خانه‌كانی سارووقامیشی بۆكان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مانگرتنێكی سه‌ركه‌وتووانه‌یان به‌ڕێوه برد و به زۆربه‌ی داخوازییه‌كانیان گه‌یشتوون.