
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌داریی به‌نده‌ر خومه‌ینی، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی به‌نده‌ر خومه‌ینی، خوازایاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای به‌رپرسان به كێشه‌ی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س ده‌بێ ده‌شڵێن: ٣ تا ٥ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.
