سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممه ١٦ی خەرمانان، کرێکارانی بەنداوی کانی سێ‌و، له پیرانشار، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەوە چه‌نده‌مین جاره کە کرێکاران بەهۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن. شایانی باسه، کرێکارانی پرۆژەی بەنداوی کانیسێوی پیرانشار، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه كه حه‌قده‌سته‌كانیان پێنەدراوە. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یا خود ناوه‌ندێك وه‌ڵامی كێشه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه.