كرێكارانی به‌شی كوره‌كانی هوڵم له دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان به ناوی “ئۆمید ئازادی” ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به هه‌موو جۆرێك سه‌رقالی پیلان داڕشتنن بۆ پاشه‌كشه كردن به ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ناتوانن به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كرێكاران له‌سه‌ر كار ده‌ربكه‌ن، هه‌ندێكیان له‌ژێر ناوی پێویست نه‌بوون پێیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و كرێكاران له‌كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه خۆڕاگریان كردووه. له هه‌مان حاڵ‌دا، كرێكارانی هه‌فت ته‌په خوازیاری گه‌ڕانه‌وه سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌م شیركه‌ته له‌وانه “ئیسماعیل به‌خشی” و سێ كرێكاری دیكه‌ی ئه‌م شیركه‌ته كه له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ٩٧ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌ژێر گوشار ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران ئازاد كرابوون، بۆ سه‌ر كار بوون.