ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی به‌نده‌ره‌كانی به‌ریتانیا، گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری كانتینێری ئه‌و وڵاته په‌كی كه‌وت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری كانتینێری به‌ریتانیا “فلیكس ئێستۆ” بۆ ماوه‌ی ٨ ڕۆژ مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: له‌كاتێكدا خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان نرخی هه‌موو شتێكیان به‌رزكردووه‌ته‌وه، ئێمه‌ی كرێكار بۆ ته‌نیا كاڵای خۆمان كه هێز‌ی كارمانه گران نه‌كه‌ین؟ جێگای ئاماژه‌یه كه نزیك به دوو هه‌زار كرێكار له‌و به‌نده‌ره كارده‌كه‌ن و ساڵانه نزیك به ٤ ملیۆن كانتینێر له ٢ هه‌زار كه‌شتی بارگیری ده‌كه‌ن و له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.