ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ئه‌روه‌ندان له پارێزگای خووزستان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر كه‌مه و وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچووی ژیانیان نییه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ماوه‌ی سێ ڕۆژه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له ناوه‌ندی شیركه‌ت مانیان گرتووه. كرێكارێك له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان پاش ٢٠ ساڵ كار ١٣ بۆ ١٥ ملیۆن تمه‌نه و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كه‌ن.
