ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی په‌یمانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌عده‌نی چادۆرمه‌لووی یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٢ هه‌زار كرێكاری به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌عه‌ده‌نی چادۆرمه‌لوو كه سه‌ر به شیركه‌تی ئاسفاڵتی تووسن له خراپترین دۆخ و به كه‌مترین ئیمكانات كار ده‌كه‌ن. كرێكارانی ئه‌و معده‌نه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانن و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردانیش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو.