به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئیزه‌یی فازی ١٤ی پارسی جنووبی له حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تی دا ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگیان مانیان گرتووه و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی خواسته‌كانیانن. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ئه‌وه چه‌ندومین جاره كه ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هیچ وڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.