ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، كرێكارانی به‌شی “ئای.جی.سی” پترۆشیمی ده‌شت عه‌باسی دێهلۆڕان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ٢٥ ڕۆژ له مانگی ٢ی به‌هاریش تێپه‌ڕ بووه به‌ڵام هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوودمان وه‌ر نه‌گرتووه و وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانمان نه‌داوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه هاوكات له‌گه‌ڵ كرێكارانی پڕۆژه‌ی و په‌یمانی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی ئێران مانیان گرتبوو.