كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی باشت سه‌ر به شاری دوگۆنبهدان له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٦ مانگ له حهقدهستهكانییان ناڕازیین و ده‌ڵێن: له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆریان له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێك دێنێ. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نه‌بووه.