ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، كامیۆندارانی ڕۆسته‌م ئابادی گیلان دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ٢٠٠ بارهه‌ڵگری شارستانی ڕۆسته‌م ئاباد دژ به كه‌می گازۆئیل، نه‌بوونی بیمه و گرانی نرخی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێبل ده‌ستیان له كار كێشاوه. شۆفێرانی ناڕازی پاش كۆبوونه‌وه خوازیاری زیادكردنی نرخی كرێ بار و سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.