کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كامیۆنداران له‌ مه‌عده‌نی زه‌ره‌ند

مانگرتنی كامیۆنداران له‌ مه‌عده‌نی زه‌ره‌ند 4

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كامیۆندارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی زه‌ره‌ند دژ به‌ دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و مه‌عده‌نه‌یان داخست.

شۆفێرانی بارهه‌ڵگر پاش مانگرتن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كرێ بار و حه‌قده‌ست، دابینكردنی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل، دابه‌شكردنی دادپه‌ره‌وه‌رانه‌ی بار، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و وه‌لانانی جیاوازی بوون.