ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له ناوچه‌ی “دورخوفسك” له سنووری له‌هستان و ئۆكراین مانیان گرت و ڕێگه‌یان نه‌دا هیچ ئۆتومبێلێك له وڵاتی ئۆكراینه‌وه بۆ نێو خاكی له‌هستان تێپه‌ڕ بێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، شۆفێرانی بارهه‌ڵگری له‌هستان له ئاست ئازادكردنی نرخه‌كان له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی كاڵا له نێوان ئۆكراین و یه‌كێتی ئورووپا ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت نرخه‌كان دابه‌زیوه و زه‌ره‌رمه‌ند بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شی گواستنه‌وه‌ی كاڵای له‌هستان، ٧ له سه‌دی كۆی گشتی داهاتی ئه‌رزی ئه‌و وڵاته دابین ده‌كات و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌ڵێن: به‌هۆی بڕیاره ناكارامه‌كانی ده‌وڵه‌ت، هیچ داهاتێكیان بۆ ناگه‌ڕێته‌وه و قازانچه‌كه‌ی ئۆكراین ئه‌یبات.