ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی ئه‌یوان، مه‌شهه‌د و شه‌هری كورد، پاڵپشتی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی كاره‌ساتی له‌نگه‌رگه‌ی ڕه‌جایی ڕاگه‌یاند و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی ئه‌یوانی ئیلام، مه‌شهه‌د و شه‌هری كورد، دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و ته‌ندرووستی كرێكاران، ده‌ستیان له كار كێشا و به مانگرتنیان بوون به ده‌نگی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كاره‌ساتی له‌نگه‌رگه‌ی ڕه‌جایی له به‌نده‌ر عه‌باس. له مانگرتنه‌كاندا ئاماژه به‌وه كراوه كه ڕژیم نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به داخوازییه‌كانی چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا نادات، به‌ڵكوو هه‌وڵی بێده‌گ كردنی ناڕازیان له ڕێگه‌ی سه‌ركوت و له سێداره‌دانی چالاكان ئه‌دات.