ڕۆژی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌ز، یه‌كێتی ڕێكخراوه‌كانی كامیۆن‌داران و شۆفێرانی سه‌راسه‌ری ئێران له به‌یاننامه‌یێك دا ڕایانگه‌یاند كه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه.
كامیۆن‌داران له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وتیان: چه‌ندین جار داوای پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، دابینكردنی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل به نرخی گونجاو، دابینكردنی لاستیك به نرخی یارانه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی باجی سالانه و كرێ بار، هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی بوومی كردنی بار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بوون، به‌ڵام بایه‌خیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. به‌و بۆنه‌وه له ڕۆژی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌زه‌وه مانیان گرتووه و داوا له هه‌موو هاوكاره‌كانیان ده‌كه‌ن په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه سه‌راسه‌رییه بن.