ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، شۆفێرانی كامیۆن له شارستانی جه‌كیگوور دژبه كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه به بیانووی ڕێگری له قاچاخ، پشكی سووته‌مه‌نی كامیۆندارانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستانی بۆ نیوه كه‌م كردووه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئاستی داهاتی شۆفێران كه‌می كردووه و ناتوانن قیستی كامیۆنه‌كان، كرێ بار، پارچه‌ی یه‌ده‌ك و پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی زابۆل، خاش، زاهدان، ئێرانشار و چابه‌هار به هه‌مان هۆكار مانیان گرتبوو.