کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كامیۆنداران له‌ ئیسلامشاری تاران

مانگرتنی كامیۆنداران له‌ ئیسلامشاری تاران 2

كامیۆندارانی ئیسلامشاری تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی خاكه‌لێوه‌، دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كامیۆندارانی ئێران له‌ ئاست كه‌می كرێ بار، گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل، نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، گرانی و هه‌ڵاوسان ناڕازین و ده‌ڵێن: داهات و تێچووی ژیانیان یه‌ك ناگرێته‌وه‌ و چی تر توانای دابینكردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه‌.