كۆمه‌ڵێك له كامیۆندارانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به وته‌ی ناڕازیان، ٤٨٠ هه‌زار كامیۆنداری ئێران خوازیاری به‌هره‌مه‌ندبوون له مه‌زایای پیشه سه‌خت و زیانباره‌كانن و داوا ده‌كه‌ن، گه‌ڵاڵه‌ی خانه‌نشینی پێش واده‌یان بۆ جێبه‌جێ بكرێت. كامیۆندارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت مانگرتنی گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.