كامیۆندارانی پایانه‌ی ستراتژیكی به‌نده‌رعه‌باس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرت.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كامیۆندارانی سه‌رانسه‌ری ئێران به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بانگه‌وازی مانگرتنیان بۆ ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كردبوو. ڕۆژی ڕابردوو كامیۆندارانی ئیسفه‌هان مانگرتنیان دەست پێكرد و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش كامیۆندارانی پایانه‌ی ستراتژێكی به‌نده‌رعه‌باس په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و داوایان له ته‌واوی هاوكاره‌كانیان كرد پشتیوانیان لێ بكه‌ن.