ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، كامیۆندارانی شاری كاشان دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان مانیان گرت و خوازیاری كۆتایی هێنان به جیاكاری له حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراونەتەوە، كامیۆندارانی شاری كاشان به وتنه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نەمان بۆ سه‌ركوتگه‌ر”، دژ به كه‌مبوونی داهات و هه‌روه‌ها له سه‌ره‌وه بوونی نرخی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ كامیۆن، مانیان گرت و خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی كامیۆن و گۆمڕك و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی به‌ڵێنی درۆی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار بوون.