ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كاسبکارانی مه‌یدانی غه‌له‌ی بۆكان دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی ٤٠٠ له سه‌دی ئیجاره دوكانه‌كان، كۆبوونه‌وه و ده‌ستین له كار كێشا.
پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری ئیجاره‌ی دوكانه‌كان له لایه‌ن خاوه‌ن دوكانه‌كانه‌وه به شێوازێكی هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌ك، كاسبکاران كه زۆربه‌یان كاری كڕین و فرۆشتنی دانوێڵه ده‌كه‌ن، به شێوازێكی سه‌رانسه‌ری مانیان گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه ساڵی ڕابردوو ئیجاره‌ی هه‌ر دوكانێك له‌و شوێنه ١٥ تا ٢٠ ملیۆن بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به هۆی گران كردنی له لایه‌ن خاوه‌ن دوكانه‌كانه‌وه ئیجاره‌ی بووه به ١٠٠ تا ١٥٠ ملیۆن و ئه‌مه‌ش ژیانی كرێكارانی تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی كردووه.