کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كارمه‌ندانی یه‌كێتیی ڕێگه‌ئ ئاسن، ده‌ریاوانی و گواستنه‌وه‌ی بریتانیا

اعتراض کارکنان اتحادیه راه‌آهن،

اعتراض کارکنان اتحادیه راه‌آهن،

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، كارمه‌ندانی یه‌كێتیی ڕێگه‌ئ ئاسن، ده‌ریاوانی و گواستنه‌وه‌ی بریتانیا، له‌ ئاست یاسای پێشنیار كراوی “بۆریس جانسۆن” واته‌ “قه‌ده‌غه‌كردنی مانگرتن‌”، ئێعترازیان كرد.

“بۆریس جانسۆن” ڕێبه‌ری پارتی پارێزگارانی بریتانیا به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه‌ یاسایه‌ك بۆ به‌رته‌س كردنه‌وه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ڕێگای ئاسن دیاری ده‌كات. به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌، كرێكارانی گواستنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئاسن له‌ بریتانیا ده‌بێ لانیكه‌مه‌كانی هاتووچۆی مۆسافیران بگرنه‌به‌ر چاو. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ یه‌كێتیی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ بریتانیا، ئه‌م یاسایه‌ی به‌ هه‌نگاوێكی دژه‌ كرێكاری بۆ به‌رته‌س كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن ناوبردووه‌. به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌، مانگرتنی كرێكاران، نایاسایی ده‌بێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ ڕێككه‌وتنی لانیكه‌می خزمه‌تگوزاری به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی كرێكاران، مانگرتنێكی نایاسایی بخاته‌ڕێ، ده‌بێ زیانه‌كانی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌. ئه‌م هه‌وڵه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ڕێگای ئاسن، ده‌ریاوانی و گواستنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی باشووری ڕۆژئاوا، ١٧ ڕۆژه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و مانیان گرتووه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م مانگرتنه‌ بڕیاره‌ تا ٢٧ ڕۆژ درێژه‌ی بێت.