كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌فسه‌نجانی له شارستانی ڕیگان له ئۆستانی كرمان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی مان گرتووان، له سه‌خترین ڕۆژه‌كانی كۆرۆنادا به لێبوردوویی و فیداكاری سه‌رقاڵی خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵك بووین، به‌ڵام بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌كانی بژێوی ژیانیان پێویستیان به په‌رداخت كردنی سه‌روه‌ختی حقووقه‌كانیان هه‌یه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌موكۆڕییه‌كان و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی له نه‌خۆشخانه، به‌رده‌وام بوون له ڕاده‌ست كردنی خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵك، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به‌م ته‌وه‌ره، وره‌ی سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانیان دابه‌زیوه.