بەشێک لە کارمەندانى تەندروستى نەخۆشخانەى هەناوى سلێمانى بەهۆى دواکەوتنى موچەکانیان بایکۆتى دەوامیان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی گوڵان، نوێنەرى بەشێک لە کارمەندانى نەخۆشخانەکانى بوژانەوەى دڵ و هەناوى و چاودێرى ورد و پشکنین و تاقیگەکانى خوێن له پێوهند لهگهڵ كۆبوونهوهكهیان ڕاگەیاند: بەهۆى دواکەوتن و پێنەدانى موچەکانیان لە بەردەم نەخۆشخانەى فریاکەوتنى پێشوترى سلێمانى كۆبوونهتهوه و بایکۆتى دەوامیان ڕاگەیاندووه. ئاماژەیان بەوەش کردووه، تا بەڵێنى تەواوەتى وەرنەگرن لە دەسەڵات بۆ پیدانى موچەکانیان، ئامادەنین بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان. ئەوەش لە کاتێکدایە، كارمهندانی هەرێمى کوردستان زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە موچەیان وەرنەگرتووە.