کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان

کارمەندانی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان بایکۆتی

کارمەندانی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان بایکۆتی

بەهۆی دواکەوتنی مووچه‌ و نەدانی مافەکانیان، سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەكانی فریاکەوتن له‌ ئیدارەی گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە، کۆیە، پێنجوێن، دووکان، چەمچەماڵ، سەیدسادق، هەڵەبجەی تازە، دەربەندیخان و سەرجەم شوێنە ساردەکان و قاوشەکانی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گوڵان بڕیاریاندا بایکۆتی دەوام بکەن و لە ئێستادا هیچ نەخۆشێک نابینن.

دەستەی نوێنەرانی پزیشکانی شاری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، “لە پاش ئاگادارکردنەوەی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دۆخی نالەباری پزیشکان سەرەڕای زیادبوونی ئەرک و ماندوبوونمان لە روبەڕوبوونەویە ویرووسی کۆرۆنادا، بۆ ماوەی نزیکەی ٥٠ رۆژە مووچه‌مان وەرنەگرتووە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە بارودۆخێکی ئابووری ناهەمواردا دەژین و حکومەت تا ئێستا لە پێدانی مووچه‌ هەموو ٣٠ رۆژ جارێک خۆی بواردووه‌. ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گوڵان، سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی قەزای پێنجوێن و ناحییەی جەلەولا بڕیاریاندا بایکۆتی دەوام بکەن و لە ئێستادا هیچ نەخۆشێک نابینن.