ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، سه‌دان كه‌س له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی هۆنگ كۆنگ ده‌ستیان دابه‌مانگرتن و خوازیاری داخستی سنووری ئه‌م ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتی چین به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرۆسی كۆرۆنا بوون.
تا ئێستا ١٥ كه‌سی تووشبوونی ئه‌م ویرۆسه له هۆنگ كۆنگ توماركراوه. دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٦١ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ١٧ ھەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبووەتەوە. شایانی باسه، تا ئێستا، ویرۆسى کۆرۆنا بە ٢٧ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش بەهۆى مەترسیی ویرۆسەکە بۆ تەواوى دانیشتووانى سەر زەوى، باری نائاسایی ڕاگەیاندووە .