په‌روازه‌كانی شیركه‌تی فرۆكه‌ی هۆله‌ندی “كی ئڵ ئم”، به هۆی سێ هه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كارماندانی له فرۆكه‌خانه‌ی ئامستردام، تووشی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دواكه‌وتن بوو.
مانگرتنی كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته له ڕێكه‌ۆتی ٢ی مانگی سپتامبر ده‌ستی پێكرد و ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ٦ په‌رواز هه‌ڵوه‌شایه‌وه و هه‌روه‌ها په‌روازه‌كانی دیكه به ده‌رنگی ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته، ١١ په‌رواز هه‌ڵوه‌شایه‌وه و چه‌ندین په‌روازی دیكه به دواكه‌وتن ڕوبه‌ڕووبوه‌ته‌وه. داخوازی ئه‌م كارمه‌ندانه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤ له‌سه‌دی حقووقه‌كان و قه‌راردادی شیاوی كاری ئه‌وان بووه.