ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كارمه‌ندانی زانکۆى ڕاپەڕین بایکۆتی دەوامیان کرد و لەبەردەم بینای زانکۆکەیان كۆبوونه‌وه و تێیدا داوایانکرد، کە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێ بدرێت و پلەكانیان به‌رز بكرێته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: ئەگەر داواکانمان جێبەجێ نەکرێت ئەوا بەردەوام دەبین لە بایکۆت.
به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، لە ساڵى ٢٠١٤ وە بە نایاسایی و بە بیانوی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانمان ڕاگیراوە و مووچەشمان لەکاتی خۆیدا پێ نادرێت و بە بیانوى جیاواز دوادەکەوێت. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی ئێستا كه كێشه‌ی دارایی نه‌ماوه و شه‌ه‌ڕی داعش‌یش كۆتایی پێهاتووه، پێویستە لە کاتی خۆیدا مووچەمان پێبدرێت و هەروەها پلە بەرزکردنەوەشمان دەست پێبکاتەوە
