ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەشێک لە پزیشکان و کارمەندانی “نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان” و بەشێک لە پزیشکانی “نەخۆشخانەی شار” لە سلێمانی، له ناڕهزایهتیی به دواكهوتنی مووچهكانیان، مانیان گرتووه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگهیاندووه: هیوادارن بەزوترین كات حكومەتی هەرێم موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بکات، تاوەکو ئەو گرفتانە نەمێنێت. له لایهكی دیكهوه بەشێک لە پزیشکانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بەهۆی دابەشنەکردنی موچە و پێنەدانی شایستە داراییەکانیانەوە، بایکۆتی دەوامیان کردووە.