به پێی ڕاپۆرته‌كان، سەندیکا و رێکخراوەکانی ناوەندی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی رایانگەیاندووه كه تاوەکو دابەشکردنی موچەكان، بێجگە لە ناوه‌نده‌كانی نەخۆشیی کۆرۆنا و فریاکەوتنەکان، بایکۆتی سەرجەم ناوەندەکانی تەندروستی دەکەن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سەندیکا و رێکخراوەکانی ناوەندی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی رایانگەیاندووه كه لە دوای تەواوبوونی مۆڵه‌تی سەندیکا و ناوەندەکانی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی و به‌هۆی وڵامنه‌دانه‌وه به خواستەکان و فەرامۆشکردنی ویستی تەندروستی خەڵک، بڕیاریان داوه كه به نیشانه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ست بده‌نه مانگرتن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه هه‌تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. شایانی باسه، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، سەندیکا و رێکخراوەکانی ناوەندی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی ماوەی ٤٨ کاتژمێریان بە حکومەتدابوو تاوەکو بەدەم داواکانیانەوەبێن و داواکارییەکانیان جێبەجێبکەن، به‌ڵام ئه‌م داواكاریانه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی مۆڵه‌تی دیاریكراو هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.