کارمەندانى تەندروستى شارۆچکەى خورماڵ بە هۆى دواکەوتنى موچەکانیان دهستیان لهكار كێشایهوه و مانیان گرت.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی گوڵان، کارمەندانى تەندروستى شارۆچکەى خورماڵ بە هۆى دواکەوتنى موچەکانیان لەبەردەم بنکەى تەندروستى ئهم شارۆچکەیە كۆبوونهوه و بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و ڕاشیانگهیاندووه: تا پێدانى موچەکانیان لە کاتى خۆیدا بایکۆتى بەردەوام دەبێت. ئاماژەیان بەوەش كردووه كه لە ئێستادا ئامادە نین هیچ نەخۆشێک ببینن بە مەبەستى چارەسەرکردن و تەنیا ئەگەر حاڵەتى زۆر پێویست هەبیت نەخۆشەکە دەبینن. ئەوەش له كاتێكدایه كه دووشەممە، کارمەندانی نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانی ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، هەڵەبجە، کۆیە، پێنجوێن، دوکان، چەمچەماڵ، سەیدسادق، هەڵەبجەی تازە، دەربەندیخان و سلێمانی، بڕیاریاندا بایکۆتی دەوام بکەن و لە ئێستادا هیچ نەخۆشێک نابینن.