ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان بەهۆی پێنەدانی مووچهكانیان مانیان گرتووه و رایانگەیاندووه، تاكاتێك كه سهرجهم مووچهكانیان پێنهدرێت، بەردەوام دەبن لە مانگرتن.
ناڕازییان ئاماژەیان بەوەشکردووه، لە ساڵی ٢٠١٧وە موچەکانیان خراوەتەسەر حکومەتی ناوەند، بەڵام بەهۆی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا ماوەی چوار مانگە کارمەندانی بەنداوەکان لەو مادە سەرەتاییە بێبەش کراون و مووچەیان وەرنەگرتووە. ئەو کارمەندانە داواشیان کردووو کە چارەنوسیان لەنێوان هەولێر و بەغدا ڕوون بکرێتەوە و لە حاڵەتی مانگرتنەکەیاندا بەپرسیار نیین لە هەر ڕووداوێک لە بەنداوەکە بکەوێتەوە.