به پێی ڕاپۆرتی “هه‌واڵنێری ڕویترز”، كارمه‌ندانی به‌شی خسووسی یونان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر ده‌ستیان به مانگرتن دا.
ئه‌مه دووهه‌مین مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌یه. له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه، كه‌شتییه‌كان نه‌یانتوانیوه له لهنگهرگاكان بچنهدهرهو، قه‌تاره‌كان سرویس دانیان ڕاگیرا و خزمه‌تگوزاری بانكی تووشی كێشه بوو. كارمه‌ندانی به‌شی خسووسی، خانه‌نشین كراوان و بێكارهكانیش له نێوه‌ڕوو له شاری ئاتن خۆپیشاندانیان كرد. ده‌وترێت، ئیتحادییه‌كانی به‌شی گشتییش له پشتیوانی له‌گه‌ڵ به‌شی خسووسی ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه.