بەشێک لە کارمەندانی بانکی خوێن لە سلێمانی، له ناڕهزایهتیی به دابەش نەکردنی موچەکانیانەوە، دهستیان لهكار كێشایهوه و مانیان گرت.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، کارمەندێکی بانکی خوێن ڕایگهیاندووه، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک لای لێنەکردووینەتەوە و کەس هاوکاریمان ناکات، ئێمەش خوێن لە کەس وەرناگرین و ماندەگرین. دهشڵێ: دەیانەوێت وەکو نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا ئاوڕیان لێ بدرێتەوە، چونکە ئەوانیش بەشێکن لەو شوێنانەی تایبەتن بە کۆرۆنا و پلازمای چاکبووەکان وەردەگرن. کارمەندەکانی بانکی خوێن راشیانگەیاندووه، لە ئێستادا تەنیا پرۆسەی وەرگرتنی پلازمای چاکبووەکان رایی دەکەن و رەنگە لە سبەی و دووسبەیەوە ئەوەش رابگرن. ئەمەش لەکاتێکدایە، بۆ ماوەی نزیکەی ٥٠ رۆژە كارمهندانی حکومەتی هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە.