به‌شه‌كانی بێهداشت و ده‌رمانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان گه‌وره‌ترین مانگرتنی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی ژیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندانی ئۆرژانسی به‌ریتانیا له مانگی دیسامبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قدست و مه‌زایا بوون. شایانی باسه كه به‌شه‌كانی بێهداشت و ده‌رمانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین قه‌یرانی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو به تایبه‌ت پاش پاندمی كۆرۆنا و ڕچاوگرتنی سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری دا به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و ئه‌و مانگرتنه به‌دوای گه‌وره‌ترین مانگرتنی سه‌رانسه‌ری یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوو له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.