کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هسه‌واری تۆنێكابۆن

مانگرتنی كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هسه‌واری تۆنێكابۆن 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هسه‌واری تۆنێكابۆن له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هسه‌واری تۆنێكابۆن نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خسووسییه‌ و پێرسۆنێله‌كه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشا و پاش كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری پێدانی داخوازیی و ڕێگری له‌ داخرانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌ بوون.