ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی “خه‌ڵك” له شاری تاران دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرت.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سه‌ته‌كانیان بوون.
